ئەمەریكا: ستایشی هەوڵەكانی سودانی دەكەین

KNN : Kurdish News Network
03:50 - 25/02/2025
عێراق
+
-

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا ستایشی هەوڵەكانی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكات هەوڵی داوە سەرچاوەكانی بەدەستهێنانی وزەی لەناوخۆی وڵاتەكەی زیادبكات بۆ ئەوەی پشت بە ئێران نەبەستێت.

 

هەواڵ: (KNNC)

 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا بڵاویكردەوە؛ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كاری كردوە بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا لەناوخۆی وڵاتەكەیدا بۆ ئەوەی پشت بەكارەبای هاوردەكراو لە ئێان نەبەستێت و كەئەوەش خواستی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكایە بۆ توندكردنەوەی سزانانی سەر ئەو وڵاتە.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، داوا لە حکومەتی عێراق دەکات بە زوترین کات هاوردەكردنی وزە لە ئێرانەوە کۆتایی پێبهێنێت، هەروەها پێشوازی لە پابەندبونی سەرۆک وەزیران بۆ بەرهەمهێنانی وزە لە ناوخۆی وڵاتەكەی دەكات.

 

لەچوارچێوەی توندكردنەوەی سزاكانی سەرۆكی ئەمەریكا، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا بڕیاری داوە سەرجەم ئەو بازرگانی و هاوكارییانەی دەبیتە هۆی بەدەستهێنانی پاڵپشتی ئابوری و دارایی بۆ تاران هەڵبسپێرێت، بۆیە لە دو رۆژی رابردوشدا وەزارەتی گەنجینەكانی ئەمەریكا سزای بەسەر (22) كۆمپانیا و (13) كەسایەنیدا سەپاند.

453 جار خوێندراوەتەوە