پێدەچێت سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر کەرتی
غازی ئێران، راستەوخۆ زیاتر کاریگەری لەسەر بەغداد زیاتر بێت هەبێت لە تاران.
هەواڵ: (KNNC)
زیاد موحسن، شارەزای ئابوری، بەمیدیا
عێراقییەكانی راگەیاندوە: ساڵانە تاران بەبەهای زیاتر لە پێنج ملیار دۆلار غاز بۆ
تورکیا هەناردە دەكات و بەردەوامیشە، بەڵام بەبەهای سێ ملیار دۆلار غاز هەناردەی
عێراق دەكات لەلایەن ئەمەریكاوە دژایەتی دەكرێت و هەڕەشەی سزادان لە بەغداد دەكات.
وتیشی: هێشتا ئەمەریكا سنوری بۆ
هاوردەكردنی غازی ئێرانی بۆ عێراق نەسەپاندوە، بەڵام ئەگەر بڕیار بدات كە سزاكان
فراوان بكات، تاران پەنا بۆ رێككەوتنی درێژخایەن دەبات كە ئەوەش بەغداد روبەڕوی
قەرزێكی گەورەی دەرەكی دەكاتەوە.
شارەزاكەی بواری ئابوری ئاماژەی بۆ
ئەوەشكرد، سەرباری ئەوەی عێراق خاوەنی یەدەگێكی گەورەی غازە، بەڵام بەهۆی نەبونی پڕۆژەی
وەبەرهێنانەوە، ساڵانە بەبەهای زیاتر لە شەش ملیار دۆلار غاز دەسوتێنێت، بەوەش کۆی
زیانەکانی لەكاتی زیادبونی تێچوی هاوردەكردن بۆ (10) ملیار دۆلار بەرزدەبێتەوە.
زیاد موحسن، رەخنەی توندی لە حكومەتی
عێراقی گرتوە کە بەهۆی گەندەڵیەوە نەیانتوانیوە سیستەمێکی کارەبایی یەکگرتو دروستبکەن.
922 جار خوێندراوەتەوە