سەرۆکی ئەمەریکا داوای ئازادکردنی توێژەری ئیسرائیلی-روسی ئەلیزابێس تسورکۆڤ
دەکات، کە دو ساڵ لەمەوبەر لە عێراق دیارنەماوە، بەپێچەوانەوە دەبێت بەغداد بەرپرسیارێتی لێکەوتە سیاسی و ئابورییەکانی لەئەستۆ بگرێت.
هەواڵ: (KNNC)
رۆژنامەی (یەدیۆس ئەهرۆنۆت) لە زاری بەرپرسێكی باڵای عێراقییەوە بڵاویکردەوە:
ئادەم بۆهلەر، نێردەی ئەمەریکا بۆ کاروباری بارمتەکان، پەیامی گەیاندوەتە محەمەد شیاع
سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و تیادا ئیدارەی ترەمپ داوایكردوە كە ئەلیزابێس
تسورکۆڤ، توێژەری ئیسرائیلی-روسی کە لە عێراق رفێندرابو ئازاد بكرێت، بەپێچەوانەوە
دەبێت بەرپرسیارێتی لێکەوتە سیاسی و ئابورییەکانی
لەئەستۆ بگرن.
بەرپرسە عێراقییە كە جەختیكردوەتەوە كە، ماوەی چەند مانگێكە كار لەسەر
دۆسییەكە دەكەن و بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکە بەغداد هەوڵەكانی چڕ كردوەتەوە كە
ئەوەش بۆ دورکەوتنەوەیە لە سزاکانی ئەمەریکا.
رۆژنامەی (یەدیۆس ئەهرۆنۆت) لە زاری بەرپرسە عێراقییەكەوە ئاماژەی بۆ
ئەوەشكردوە، چەند جارێك پەیوەندی بەڕفێنرەكانەوە كراوە، بەڵام تا ئێستا وەڵامی
پەیوەندییەكان نەدراوەتەوە، كە ئەوەش مەترسی ئاڵۆزكردنی دۆسییەكەی كردوە.
1180 جار خوێندراوەتەوە