لە سنوری قەزای
سیدەکان، بەهۆی تەقینەوەی مین-ەوە هاوڵاتییەک گیانیلەدەستدا و هاوڵاتییەکی دیکەش
برینداربو.
هەواڵ:KNNC
رابەر ئەنوەر وتەبێژی
راگەیاندنی بەرێوبەرایەتی کاروباری مین لە هەولێر بە دیجیتاڵ میدیای کەی ئێن ئێنی
راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە چیای (قەلەڕەش) لە سنوری قەزای سیدەکان بەهۆی تەقینەوەی
مین-ـەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و کەسێکیش بریندارە.
وتیشی: دوو
هاوڵاتییەکەی بە ناوەکانی (محەمەد هەینی) تەمەن 28 ساڵ گیانی لەدەستداوە و براکەی
دیکەی بە ناوی سەفوان هەینی تەمەن 27 ساڵ بریندارە.
راشیگەیاند،
ئەو شوێنە کێڵگەیەکی مین-ـی چرە و نیشانڕێژ کراوە.
بەپێی
ئامارەکان، تەنها لەچوار مانگی ئەمساڵدا سێ کەس بەهۆی تەقینەوەی مینەوە
گیانیانلدەستداوە و دوو کەسیش برینداربون.
عەبدۆ رۆستایی- سۆران
79 جار خوێندراوەتەوە