عێراق: پشتگیری لە دەستپێشخەرییەکەی تورکیا و نامەکەی ئۆجەلان دەکەین

KNN : Kurdish News Network
08:41 - 13/04/2025
کوردستان
+
-


وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆبونەوەی لەگەڵ لیژنەی ئەمنی تورکیا لە ئەنتاڵیا رایگەیاندوە، حکومەتی عێراق پشتیوانی لە دەستپێشخەریی حکومەتی تورکیا  و پەیامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)

هەواڵ:KNNC


ئەمڕۆ یەکشەممە، کۆبونەوەی نێوان تورکیا و عێراق لە  ئاستی باڵای ئەمنی دا لە ئەنتاڵیا بە مەبەستی تاوتوێکردنی هاوکارییەکانی نێوان هەردولا، لە بوارەکانی ئەمنی،  سیاسی،  ئابوری و بەرەنگاربونەوەی تیرۆر و هەماهەنگی سەربازی ئەنجامدرا.



لە بەیاننامەیەکدا کە وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاویکردوەتەوە تێیدا هاتوە؛ فوئاد حسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری کاروباری دەرەوە، لەگەڵ  شاندی تورکیا بە سەرۆکایەتی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوە کۆبونەتەوە.

 

کارنامەی کۆبونەوەکە بریتی بوە لە گفتوگۆکردن لەبارەی هاوکارییە ئەمنی و سەربازییەکان،  شەڕی دژی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش، هەروەها  دەستێوەردانەکانی ئیسرائیل لە سوریا و هێرشەکانی بۆ سەر غەززە.

جگە لەم پرسانە، بابەتی چەکدادانی پەکەکە و دەستپشەخەرییەکان بۆ پرۆسەی ئاشتی لە بابەتە سەرەکییەکانی کۆبونەوەی هەردولا بوە،  وەک لە راگەیەندرتاوەکەیاندا هاتوە؛ هەردولا هاوڕابون لەو پرسەدا،  لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشهاتوە؛ فوئاد حوسێن جەختی کردوەتەوە  کە حکومەتی عێراق پشتگیری دەستپێشخەرییەکەی تورکیا  و نامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەی پارتی کرێکارانی کوردستان.


وەک لە بەیاننامەکەدا هاتوە، فواد حسێن بە بەڕێوەچونی ئەم کۆبونەوەیەی بە ڕەنگدانەوەی گرنگی هاوبەشە لە ڕوبەڕوبونەوەی ئاستەنگییە ناوچەییەکان وەسفکردوە، هۆشداریشیداوە لە بەرزبونەوەی چالاکییەکانی داعش لە سوریا و  داوای کردوە لە ڕێگەی ژورێکی ئۆپەراسیۆنی پێنج قۆڵیەوەە کە پێکهاتوە لە عێراق، تورکیا، ئوردن، لوبنان و سوریا ڕوبەڕوی  کێشە ئەمنییەکان ببنەوە.



113 جار خوێندراوەتەوە