دەمپارتی: ئەنفال لە ویژدانی مرۆڤایەتیدا برینێکی قوڵ و ساڕێژنەکراوە

KNN : Kurdish News Network
11:05 - 14/04/2025
کوردستان
+
-

هەریەک لە دەم پارتی و کۆنگرەی نەتەوەیی کورد پەیامێکیان بڵاوکردەوە و تێیدا ئەنفال بە کارەساتێکی مێژویی ناو دەبەن و جەخت دەکەنەوە، پێویستە کەیسی ئەنفال بەنێودەوڵەتی بکرێت.

 

هەواڵ:KNNC

 

دەم پارتی لە راگەیەنراویکدا کە بە بۆنەی ساڵیادی ئەنفال بلاویکردەوە، 14 ی نیسان ڕۆژێکی رەش لە مێژوی گەلی کورددا ناودەبات.

 

 

دەشڵیت، بە فەرمانی ڕژێمی سەدام حسێن، بە هاوکاری زلهێزەکان و پاڵپشتی دەوڵەتان، پلانی قڕکردنی گەلی کورد بە ناوی ئەنفال جێبەجێ کرا.

 

 

باسی لەوەشکردوە، ئەم کۆمەڵکوژییە نەک تەنها لە ویژدانی یەک نەتەوەدا، بەڵکو لە ویژدانی هەمو مرۆڤایەتیدا برینێکی قوڵ و ساڕێژنەکراوی بەجێهێشتوە.

 

 

دەم پارتی دوپاتیشیدەکاتەوە ئەنفال کردەوەیەک بو لە پێناو بەئامانجگرتنی  زمان و کولتور و مێژو و داهاتوی گەلی کورد.

 

 

هاوکات، کۆنگرەی نەتەوەیی کورد لە راگەیەنراوێکدا بە بۆنەی ساڵیادی ئەنفاڵ دوپاتیکردەوە کە دۆسییەی ئەنفال دەبێت بە نێودەوڵەتی بکرێت و جەختیشی کردەوە کە بەهەمو توانایەکیان بۆ ئەو مەبەستە کار دەکەن.

88 جار خوێندراوەتەوە