کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ لە زۆربەی ناوچەکان تاوەباران و بروسکە دەبێت و سبەینێش لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت.
هەواڵ:KNNC
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند،لەکاتەکانی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ نمەباران لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت، لەکاتەکانی ئێوارەش لە ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران تاوەباران و بروسکە دەبێت تا بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە.
دەشڵێت: پلەکانی گەرما ســـێ تـــا پێـــنج پلە نزم دەبێتەوە.
سەبارەت بە کەشی سبەینێ سێشەممە، کەشناسی هەرێم دەڵێت: ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لەتەواوی ناوچەکان، لەگەڵ کەمێک بەفربارین لە زۆربەی ناوچە شاخاوییە بەرزەکان، هەروەها رێژەی دابارین لە ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت و لە درەنگانی شەودا کاریگەری شەپۆلەکە لاواز دەبێت.
هاوکات، پلەکانی گەرما چوار تــا حەوت پلە نزم دەبێتەوە، بەراورد بە ئەمڕۆ و لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان پلەکانی گەرما دەگەنە سفر.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 13 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 12 پلەی سیلیزی
دهۆک : 11 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 16 پلەی سیلیزی
سۆران : 7 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : سفر پلەی سیلیزی
گەرمیان :21 پلەی سیلیزی
75 جار خوێندراوەتەوە