كورد لەخاوەندارێتی كەركوكەوە بۆ هەڵكردنی ئاڵای كوردستان
یەكێتی دەیەوێت بەهەڵكردنی ئاڵای كوردستان شكستەكانی لەبیر خەڵك بباتەوە
بڕیاری یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، سەبارەت، بەهەڵكردنی ئاڵای كوردستان، لەسەر بارەگاكانی لەشاری كەركوك، كاردانەوەی جیاوازی لێدەكەوێتەوە. بەشێك لەهاوڵاتیانو رۆژنامەنوس و چاودێرانی سیاسی پێیانوایە، یەكێتی بەو بڕیارەی دەیەوێت، خیانەتی 16ی ئۆكتۆربەرو لەدەستدانی زیاتر لە51% خاكی كوردستان و خاوندارێتی ناوچە كێشە لەسەرەكانو شكستەكانی دیكەی لەبیر خەڵك بباتەوە.
لەدوای خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر، یەكێتی، ئاڵای كوردستان لەسەر بارەگاكانی لەوشارەدا هەلدەكاتەوە، ئەوەش كاردانەوەی جیاوازی لەنێوان هاوڵاتیانو چینو توێژە جیاوازەكانی لێدەكەوێتەوە.
رۆژنامەنوسێك بەناوی شۆڕش خالید، لەئەكاوتنی فیسبوكی خۆیەوە پۆستێكی لەو بارەیەوە كردوەو دەلێت، یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، لەبەر دوو هۆكار ئەو بڕیاری داوە، بۆ ئەوەی شكستەكەی لابردنی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكو بڕیاری داخستنی سینەما سالم لەشاری سلێمانی، لەبیر خەڵك بباتەوە، دواتریش ئاڵاكە دائەگرنەوە.
هاوكات، بەپێی وتەی بەشێك لەچاودێرانی سیاسی، لەداوی راپەڕینەكەی ساڵی 1991وە وێنەی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردی، لەزیهنی تاكەكانی گەلی كورد، گەشو نمای زیاتری كردو تا گەیشتە ئەوەی بەشێك لەلایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان، بڕیار لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم بدەنو بەشێوەیەكی رەسمی، داوای گەلی كورد، بۆ سەربەخۆیی بخەنەڕوو، لە25/9/ساڵی 2017، ریفراندۆم لەهەرێمی كوردستان ئەنجامدرا.
بەڵام لە16 ئۆكتۆبەر، خیانەتێكی گەورە لەمێژووی گەلی كورد ئەنجامدراو لەسەدا 51%ی خاكی هەرێمی كوردستان، بەئاسانی درا بەدەستەوەو رێز لەخوێنی شەهیدان نەگیرا.
چاودێرانی سیاسی باس لەوەش دەكەن، یەكێتی لەخیانەتی 16ی ئۆكتۆبەردا نەك هەر لەبارەگاكانی ئەودا ئالای كوردستانیان پێ هێنایە خوارەوە، بەڵكو هەلكردنی ئالای كوردستان لەهەموو كەركوك قەدەغەكرا، كەچی هەلكردنی ئالاكەی بەدەستكەوت پێفرۆشێتنەوە.
چاودیرانی سیاسی دەپرسن، بۆچی لەكاتی هاتنی هیزەكانی ئەمریكا بۆ كەركوك، یەكێتی ئاڵای كوردستان لەسەر بارەگاكانی هەڵدەكاتو دەیەوێت بكات بەدەستكەوت بۆ خۆی؟
چاودێرانی سیاسی ئاماژە بەوە شدەكەن، ئالای كوردستان لە16 ئۆكتۆبەرو بەدواوە لەشاری كەركوك لەشەكانەوە كەوتوە، تائێستاش تاقمی خیانەتكار، ئامادەنین 16ی ئۆكتۆبەر بەخیانەت دابنێن،
ئاماژە بەوە دەكەن كە ، لە16ی ئۆكتۆبەردا تەنها خیانەت نەكرا، بەڵكو شكێنراین، ئەو وێنەی مرۆڤی كورد زیاد لە 20 ساڵ بوو لەدروستكردندا بوو، بەنیوە شەوێك تێكشكێنراو دەڵێن: 16ی ئۆكتۆبەر ئەو رۆژە بوو، خەونی 30 ساڵەی دوای راپەڕین لەلایەن كۆمەڵێك كەسەوە زیندەبەچاڵ دەكات.
دوپاتیشی دەكەنەوەی، تاقمی خیانەتكاریی 16ی ئۆكتۆبەر نەك تەنها خیانەت، شكستێكی خۆڕایشیان پێشكەشكردو خۆیان پێویستە گەلی كورد هەرگیز لێیان خۆشنەبێت.
4365 جار خوێندراوەتەوە