یەکەم گوژمەى موچەى مانگى 11 رەوانەى هەرێمى
کوردستان کرا و بەپێی راگەیەنراوەکەى وەزارەتى داراییش لەگەڵ گەیشتنى تەواوى
پارەکە دابەشکردنەکەى دەستپێدەکات.
هەواڵ:KNNC
سەرچاوەیەک لە
وەزارەتى دارایی عێراق بە کەى ئێن ئێن،ى راگەیاند: یەکەم گوژمەى موچەى مانگى 11 لە
وەزارەتى دارایی عێراقەوە رەوانەى هەرێمى کوردستان کراوە، بەڵام هێندە نییە
بتوانرێت موچەى مانگەکەى پێ دابەش بکرێت و کورتهێنانى هەیە.
ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد
کە لە ئێستادا لیستى موچەى مانگى 12 لە پرۆسەى وردبینیکردندایە و بڕیارە لەگەڵ بڕى
ئەو پارەیەى بڕیارە لە بودجە بگوازرێتەوە و بنێردرێت بۆ هەرێمى کوردستان 430 ملیار
دینارە رەوانەى هەرێمى کوردستان بکرێت.
لاى خۆیەوە وەزارەتى دارایی و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە؛ بڕى 631 ملیار و 355 ملیۆن دینار وەک بەشێک لە تەمویلى موچەى مانگى 11
خرایەسەر هەژمارى بانکى وەزارەتەکەیان.
سلێمانى-بڕیار نامیق
1118 جار خوێندراوەتەوە