شاندی دەمپارتی لەگەڵ سەڵاحەدین دەمیرتاش کۆدەبێتەوە

KNN : Kurdish News Network
09:44 - 05/01/2025
کوردستان
+
-

ئەو شاندەى دەمپارتى کە سەردانى ئیمراڵییان کرد، لەگەڵ هاوسەرۆکی پێشوی هەدەپە لە زیندان کۆدەبنەوە و 10ـی ئەم مانگەش  دوای کۆبونەوەکانیان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان شاندەکەی دەمپارتی جارێکی دیکە سەردانی ئیمڕاڵی دەکەنەوە.

 

 

هەواڵ:KNNC

 


هیلال کۆیلو، رۆژنامەنوسی تورک، لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا چەندین زانیاری دەربارەی دیدارەکانی شاندی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان ناسراو بە (دەمپارتی) بۆ گەیاندنی پەیامی ئۆجەلان، ئاشکرا کرد و دەڵێت:  شاندی دەمپارتی بڕیارە سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشوی پارتی دیموکراتی گەلان ناسراو بە (هەدەپە) لە زیندانی ئیدرنە بکەن پەیامی عەبدوڵا ئۆجەلانی پێ بگەیەنن. 

 

 

ئەو رۆژنامەنوسە تورکە ئاماژەی بەوەشکرد، دیدارەکانی شاندی دەمپارتی لەم هەفتەیەدا لەگەڵ حیزب و لایەنە سیاسیەکانی تورکیا بەردەوام دەبێت. 

 

 

هیلال کۆیلو دەشڵێت: بڕیارە شاندی دەمپارتی دوای ئەنجامدانی دیدارەکانیان، 10ـی کانونی دوەم جارێکی دیکە سەردانی ئیمڕاڵی بکەنەوە و لەگەڵ ئۆجەلان کۆببنەوە.

221 جار خوێندراوەتەوە