ئەمڕۆ لە دوو روداوى تەقینەوەى بۆمبدا چوار
پێشمەرگە لە هەولێر و دهۆک بونە قوربانیی.
هەواڵ:KNNC
پەیامنێرى کەى ئێن ئێن رایگەیاند:دوانیوەڕۆى
ئەمڕۆ لەکاتى مەشق و راهێناندا لە یەکەى ئەندازەى هەڵگرتنەوەى مین لە
هێزەکانى زێرەڤانى بۆمبێک لەدەست پێشمەرگەکان بەهەڵە دەکەوێت و دەتەقێتەوە،
بەهۆیەوە ئەفسەرێک و سێ پێشمەرگە بە سوکى بریندا بون.
ئاماژەى بۆ ئەوەکرد کە برینى هەرسێکیان سوکە
و مەترسیی لەسەر ژیانیان نییە و ئەگەرى هەیە لە سبەینێوە نەخۆشخانە جێبهێڵن.
هەر ئەمڕۆ بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتى پێشمەرگە،
لەکاتى ئەرکەکەیدا لە یەکێک لە خاڵە سەربازییەکانى ناحیەى کانى ماسێ لە سنورى
قەزاى ئامێدى مینیک بە پێشمەرگەیەکدا تەقیوەتەوە بەناوى محەمەد ئەحمەد و بەهۆیەوە
پێشمەرگەکە شەهید بو.
75 جار خوێندراوەتەوە