بڕیارە ئەمڕۆ شاندی دەمپارتی، لەگەڵ هەریەک لە
پارتی داڤا و پارتی سەرلەنوێ رەفا بۆ گەیاندن و تاوتوێکردنی پەیامەکەی عەبدوڵا ئۆجالان
کۆببێتەوە.
هەواڵ:KNNC
شاندی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم
پارتی) ، کە لە پەروین بولدان، ئەحمەد تورک و سڕی سورەیا ئۆندر پێکهاتبون، بە مەبەستی
گەیاندن و گفتوگۆکردن لەسەر پەیامی عەبدوڵا ئۆجەلان، لەگەڵ هەریەک لە پارتەکانی دەڤا
و پارتی سەرلەنوێ رەفا کۆببنەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ شاندەکە بە هەمان مەبەست
زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ هەریەک لە پارتەکانی داهاتوو ئەنجامدا، ئاکپارتی و پارتی
سەعادەت ئەنجامدا و شاندەکە بە ئەرێنی باسی کۆبوونەوەکانیان کرد.
بەگوێرەی زانیارییەکان، بڕیارە لە چەند ڕۆژی
داهاتوودا شاندەکە بکەوێتە زیندانی ئەبەدی و لەگەڵ سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی
پێشووی هەدەپە کۆبنەوە.
بەگوێرەی میدیاکانی تورکیا بڕیاری شکاندنی پارتی
دوای کۆتاییهاتنی کۆبونەوەکانی لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان و ڕێکخراوە مەدەنیەکانی
تورکیا لە ڕۆژی 10 کانونی دووەمدا هات بۆ ئیمڕالی.
50 جار خوێندراوەتەوە