تورکیا جارێکى
دیکە و بۆ ماوەى شەش مانگ قەدەغەى گەشتکردنى لەسەر فڕۆکەخانەى سلێمانى درێژکردەوە.
هەواڵ:KNNC
سەرچاوەیەک لە
فڕۆکەخانەى سلێمانى بە دیجیتاڵ میدیاى کەى ئێن ئێن،ى راگەیاند؛ بۆ ماوەى شەش مانگى
دیکە و تا 6ـى 7ـى 2025 قەدەغەى گەشتکردن لەسەر فڕۆکەخانەى سلێمانى لەلایەن
تورکیاوە درێژکرایەوە.
لە 3ـى نیسانى
ساڵى 2023، فڕۆکەخانەى سلێمانى بە ئیمەیڵێک لەلایەن هێڵى تورکش ئێرلاینسەوە
ئاگادار کرایەوە کە گەشتە ئاسمانییەکانى ئەو مانگەیان لەگەڵیان هەڵوەشاندوەتەوە،
ئەوکات بەرپرسانى فڕۆکەخانەى سلێمانى رایانگەیاند کە ئەم بڕیارە کاتییە و تەنها بۆ
ئەو مانگەیە، بەڵام لەوکاتەوە تا ئێستا ئاسمانى سلێمانى بەڕوى تورکیادا داخراوە و
دواجاریش لە 22ـى 6ـى 2024 بۆ ماوەى شەش مانگ و تا 7ـى 12ـى 2024 قەدەغەکە
درێژکرایەوە، ئەمڕۆش جارێکى دیکە تورکیا قەدەغەى
لەسەر ئاسمانى شارەکە درێژکردەوە.
سلێمانى/ بڕیار نامیق
120 جار خوێندراوەتەوە