وتەبێژی
حکومەتی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ
چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و تەواوی بڕگەکانی پەیوەست دەبێت بە
بابەتی دارایی و پرسی موچە.
هەواڵ:KNNC
وتەبێژی حکومەتی
هەرێم بڵاویکردوە، بڕیارە سبەینێ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیران کۆبونەوەی ئاسایی
خۆی ئەنجامبدات.
وتیشی: تەواوی
بڕگەکانی کۆبونەوەکە تایبەت دەبێت بە بابەتی دارایی و پرسی موچە.
هەروەها، لە
کۆبونەوەکەدا راپۆرتێک لەبارەی دۆخی دارایی ساڵی 2024 دەخرێتەڕو.
بابەتی بایۆمەتری و ناردنی زانیارییە
داواکراوەکان بۆ بەغداد، خستنەڕوی راپۆرتێک لەبارەی بەئەلیکترۆنیکردنی ناوەندی خشتەی
موچەخۆرانی هەرێم گفتوگۆدەکرێت.
207 جار خوێندراوەتەوە