روانگەى سوریی بۆ مافەکانى مرۆڤ ئامارى ژمارەى
کوژراوانى گروپە چەکدارەکانى هاوپەیمانى تورکیا و شەهیدانى ریزەکانى هێزەکانى
سوریاى دیموکراتى بڵاوکردەوە و دەڵێت: شەڕ لە مەنبج بەردەوامە.
هەواڵ:KNNC
روانگەکە لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردوەتەوە؛
لەماوەى دوو رۆژى رابردودا تا بەیانیی ئەمڕۆ لە روبەڕوبونەوەکانى رۆژئاواى
کوردستان 16 شەڕڤانى هێزەکانى سوریاى دیموکرات شەهید بون و 85 چەکدارى گروپەکانى
هاوپەیمانى تورکیاش کوژراون.
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە کە سەرباریی راگەیاندنى
ئاگربەست لەنێوان هێزەکانى سوریاى دیموکرات و هاوپەیمانانى تورکیا، بەڵام گرژییەکان
لە مەنبج تا ئێستاش بەردەوامییان هەیە.
لەگەڵ هێرشەکانى دەستەى تەحریر شام لە 27ـى
نۆڤەمبەرى ساڵى رابردو لە سوریا و دواتر روخانى رژێمى بەشار ئەسەد، گروپە
چەکدارەکانى هاوپەیمانى تورکیا هێرشیان بۆسەر ناوچەکانى رۆژئاواى کوردستان
دەستپێکردوەو ئیدارەى
خۆبەڕێوەبەریش ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا بۆ رایگشتى ئاشکرایکرد کە هێرشى
هاوپەیمانانى تورکیا بۆسەر ژێرخان و ناوچەکانى رۆژئاواى کوردستان بەردەوامن.
441 جار خوێندراوەتەوە