لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا
لە نزیک شاری هەڵەبجە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش
بریندار بو.
هەواڵ:KNNC
ئێوارەی ئەمڕۆ لە سەر ڕێگای
سیروان – هەڵەبجە ڕوداوێکی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری
تاکسی و تراکتۆرێکدا ڕویدا و بەهۆیەوە سێ
کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەسیش بریندار بون.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی
هاتوچۆی هەڵەبجە ڕایگەیاند، ئەو سێ کەسەی گیانیان لەدەستداوە سەرنشینی ئۆتۆمبێلە
تاکسییەکەن و ەمەنیان لە نێوان 51 ساڵ بۆ 80 ساڵدایە.
هاوکات، پەیامنێری کەی
ئێن ئێن ڕایگەیاند، لە ڕوداوەکەدا چوار کەس بریندار بوە کە یەکێکیان شۆفێری تاکسیەکەیە
و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراوە.
بەگوێرەی بەدواداچونەکانی
کەی ئێن ئێن تەنها لە پێنج ڕۆژی سەرەتای ئەمساڵدا لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی
کوردستان پێنج کەس بە ڕوداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە و 15 کەسی دیکەش بریندار
بون.
64 جار خوێندراوەتەوە