رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆڕناڵ،
ئاشکراى دەکات تورکیا و چەکدارە هاوپەیمانەکانی هێزێکی زۆریان
بە درێژایی سنورەکانی سوریا کۆکردوەتەوە و بەرپرسێکی رۆژئاوای
کوردستان لە نامەیەکدا داوا لە دۆناڵد ترەمپ دەکات، گوشار
بخاتە سەر تورکیا بۆ راگرتنی ئۆپەراسیۆنەکانی لە دژیان.
هەواڵ:KNNC
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، لەزاری گەورە بەرپرسانی
ئەمەریکا بڵاویکردەوە، تورکیا و چەکدارەکانی هاوپەیمانی، هێزێکی زۆریان
بە درێژایی سنورەکانی سوریا کۆکردوەتەوە و ئامادەکاریی ئۆپەڕاسیۆنی
سەربازی دەکەن.
ئاماژە بەوەشدەکات، تورکیا بە نیازە لە
ماوەیەکی کورتدا ئەو ئۆپەراسیۆنە ئەنجام بدات و پانتاییەکی فراوانى ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی
سوریای دیموکرات(هەسەدە) لە سوریا داگیر بکات.
لەلایەکی دیکەوە، ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور
و رۆژهەڵاتی سوریا، پەیامێکى بۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى هەڵبژێردراوى
ئەمەریکا ناردوە و داواى لێکردوە، گوشار بخاتە سەر تورکیا بۆ راوەستاندنی ئۆپەراسیۆنەکانی لە دژی هەرێمەکەیان.
113 جار خوێندراوەتەوە