وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایدەگەیەنێت:
کۆبانی سیمبولی خەباتی ئازایانەی گەلی کوردە لە دژی داعش و پێویستە توركیا یەكپارچەیی
خاكی سوریا لەئەستۆ بگرێت.
هەواڵ: (KNNC)
ئەمڕۆ سێشەممە، ئانالینا بایرۆك،
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (X) بڵاویكردەوە: کۆبانی سیمبولی خەباتی ئازایانەی کوردە لە دژی رێكخراوی
تیرۆرستی داعش.
دەشڵێت: هەڵگیرسانەوەی شەڕ و خوێنڕشتن،
دوا شتەکە پێویستە مرۆڤ دوای (14) ساڵ شەڕ ئەزمونی بکات.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، پێویستە توركیا بەرپرسیارێتی
یەکپارچەیی خاکی سوریا لەئەستۆ بگرێت.
لەچەند رۆژی رابردودا، توركیا و
چەكدارە نزیكەكانی ئەو وڵاتە، چەندینجار هێرشییان كردوەتە سەر کۆبانی و لەڕێگەی
بۆردومانی ئاسمانی و زەمینییەوە هەوڵی داگیركردنی ئەو شارەیان داوە.
310 جار خوێندراوەتەوە