گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا هێرشیانکردە سەر بەنداوی تشرین و لەلایەن
هێزەكانی سوریای دیموكراتەوە هێرشەکە تێکشکێنرا.
هەواڵ: (KNNC)
لەراگەیەندراوێكدا، هێزەكانی سوریای دیموكرات بڵاویكردەوە؛ ئەمڕۆ سێشەممە
كاتژمێر (04:30) گروپە چەكدارەكانی سەر بەتوركیا لەدو ناوچەوە هێرشیان كردە سەر بەنداوی
تشرین و لەلایەن شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە وەڵامی توندیان درایەوە و
هێرشەكە تێكشێندرا.
ئەوەیخستوەتەڕو، بۆ هێرشكردنە سەر بەنداوی تشرین چەكدارەكانی نزیك لە
توركیا فڕۆكەی بێفڕۆكەوانیان بەكارهێنا، شەڕەڤانان بەتوندی وەڵامیان دانەوە.
راگەیەندراوەكەی هێزەكانی سوریای دیموكرات ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، پێكدانە
لەگەڵ گروپە چكدارەكانی نزیك لە توركیا دو كاتژمێری خایاندوە و شەڕەڤانان شكستیان
بەهێرشەكە هێناوە.
422 جار خوێندراوەتەوە