هەسەدە: تا دوا هەناسە ڕوبەڕوی هەمو هێرشەکان دەبینەوە

KNN : Kurdish News Network
05:49 - 17/12/2024
کوردستان
+
-

هەسەدە رایدەگەیەنێت: دوای گۆڕانكارییەكانی سوریا تا دوا هەناسە روبەڕوی هەمو هێرشەکان دەبینەوە و هەر وەک چۆن داعشـیان تێکشکاند، بەکرێگیراوەكانی توركیاش شکست پێ دەهێنین.

 

هەواڵ: (KNNC)

 

لەسەر پێشهاتەکانی ئەم دواییەی کۆبانی لە راگەیەندراوێكدا، هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) بڵاویكردەوە؛ دوای روخانی رژێمی بەعس، سوریا چوەتە قۆناغێکی نوێ، ئەم داڕمانە بۆشایی زۆری لە ناوچەکەدا دروستکردوە و رون نییە داهاتوی سوریا چۆن دەبێت.


ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە؛ تورکیا کە ساڵانێکە هێرشەکانی بۆ سەر ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستپكردوە  و سودی لەم بۆشاییە وەرگرتوە و بەکرێگیراوەکانی ئاراستەی شاری منبج کردوە، بۆیە هەر وەک چۆن داعشـمان تێکشکاند، بەکرێگیراوەكانی توركیاش شکست پێ دەهێنین.

گومانی تێدا نییە تورکیا بە هەموو تەکنەلۆجیای سەربازییەوە، لەڕێگەی هێزە ئاسمانییەکانییەوە و بەنهێنیش لەڕێگەی هێزە زەمینیەکانی هێرشیان كردە سەر شەڕةڤانەكان و بەشدارییان لەو هێرشكردنە سەر بەنداوی تیشرین و پردی کارا کۆزاکدا كردوە.

 

هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) داوا لە هەمو گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، جیهان، هاوپەیمان و دۆستانی شۆڕشگێڕ و کەسایەتییە دیموکراسیەکان و ئازادی خوازان دەکات كە شانبەشانی خەڵکی کۆبانی جارێکی تر جیهان لە مەترسییەکانی داعش بپارێزن و رۆڵی خۆیان لە بنیاتنانی سوریایەکی دیموکراسی و ئازاددا بگێڕن.

679 جار خوێندراوەتەوە