لەبارەی موچەی ساڵی (2025) ئەندامێكی ئەنجومەنی
نوێنەرانی عێراق دڵنیایی دەدات و دەڵێت: پێشتر وەزارەتی دارایی ئامادەكاری كردوە هیچ
نیگەرانییەک لەبارەی فایلی موچەوە نییە.
هەواڵ: (KNNC)
موزر مەعن، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
رایدەگەیەنێت: سەرباری ناجێگری نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا، بەڵام لەڕوی
ئابوریییەوە عێراق لە ئاستێكی باشدایە و توانیویەتی هاوسەنگی دارایی خۆی
رێكیخاتەوە و بڕە پارەی یەدەگی پێویستیش بۆ دابەشكردنی موچە لە بانكی ناوەندی
پارێزگار لێكراوە.
وتیشی: موچەی موچەخۆرانی عێراق بۆ تەواوی مانگەكانی ساڵی
(2025) بیمەكراوە و هیچ هۆكارێكیش نییە بۆ نیگەران بون لەوبارەیەوە.
رونیكردەوە؛ ئەو دەنگۆیانەی باسی نەبونی پارە یان
بێپارەیی رولەعێراق دەكات دورن لە راستییەوە و پێشتر وەزارەتی دارایی عێراق
ئامادەكاری بۆ موچەی مانگەكانی ساڵی (2025) كردوە و هیچ گرفتێك بۆ دابەشكردنی موچە
دروست نابێت.
ئەندامەكەی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی
بەوەشکرد، پرۆسەی دابەشکردنی موچە و خەرجییە داراییەكانی دیكە لەڕێگای ڕێکارە سیستماتیکییەکان
بەڕێوەدەچێت، بۆیە هیچ نیگەرانییەک لەبارەی فایلی موچەوە نییە.
لەچەند رۆژی رابردودا، ژمارەیەك لە شرۆڤەكارانی ئابوری
سەرنجیان خستبویە سەر مەلەفی موچە لە عێراق و ئاماژەیان بۆ ئەوە كردبو، كە بەهۆی
ناجێگیری نرخی نەوت لە جیهاندا پێدەچێت حكومەتی عێراق روبەڕوی قەیرانی دارایی
ببێتەوە و گرفت بۆ دابەشكرنی موچەی موچەخۆران لە ساڵی (2025) دروست ببێت.
1309 جار خوێندراوەتەوە