بۆ دامەزراندنی دەرچوان... ماددەی (14)ـی یاسای بودجە پێویستی بەهەمواركردنەوەیە

KNN : Kurdish News Network
07:22 - 18/12/2024
عێراق
+
-

جێگری سەرۆکی لیژنەی سوتەمەنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت: ماددەی (14)ـی یاسای بودجە كە بەهۆیەوە دامەزران لە دامودەزگاكانی دەوڵەتدا راگیراوە پێەیستی بەهەمواركرنەوەیە.

 

هەواڵ: (KNNC)

 

عەدنان جابری، جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و غاز و سامانە سروشتییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند:  ماددەی (14) یەكێكە لەو یاسانانەی كە پێویستە لە یاسای بودجەی ساڵەكانی (2023، 2024 و 2025) پێویستی بە هەمواركردنەیە، چونكە دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی سەقامگیری کار و بەدیهێنانی دادپەروەری بۆ فەرمانبەران و کرێکاران بە سیستەمی گرێبەست و کرێی رۆژانە.


وتیشی: سەرباری دروستكردنی دەرفەت بۆ دەرچوانی پسپۆڕە جیاواەكان و بەدەستهێنانی هەلی کاری شایستە، هەمواركردنەوەی ماددەی (14)ـی یاسایی بودجە رێگە بەحکومەت دەدات دەستبکاتەوە بە دامەزراندن بۆ هەندێک كەرتی تایبەت كە دەوڵەت پێویستی پێیەتی.


ئەندامەكەی ئەنجومەنی نوێنەران داوای لە حکومەتی عێراق كرد، هەنگاوی جددی و پراکتیکی بۆ چارەسەرکردنی ئەم پرسە گرنگە بنێت بە شێوەیەک کە خزمەت بەبەرژەوەندی گشتی بکات و دادپەروەری کۆمەڵایەتی بهێنێتەدی، چونكە خەڵکی وڵات  شایەنی ئەوەن کە بەپێی یاسا کارپێکراوەکان وەك ستافی هەمیشەیی لە دامەزراوەكان كاربكەن نەك وەك گرێبەست.

143 جار خوێندراوەتەوە