سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتیجی پەیوەندییەکانی
دەرەوەی ئێران هۆشداری لە گواستنەوەی ئاڵۆزییەكانی سوریا بۆ عێراقی هەیە.
هەواڵ: (KNNC)
كەمال خەزاری، سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتیجی
پەیوەندییەکانی دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند: وڵاتەكەی ترسی لە
تەشەنەسەندن و گواستنەوەی دۆخە نائەمنییەكە سوریا بۆ عێراق هەیە و لەوبارەیەوە
هۆشداری بە بەرپرسیانی عێراق دراوە.
وتیشی: لەهەمانكاتدا و بەپێی
بەرژەوەندییە دەرەكییەكان، دابەشبونی خاكی سوریا مەترسی لەسەرە.
سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتیجی پەیوەندییەکانی
دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران ئاماژەی بۆ ئەوشكردوە، بۆ پێشێلکردنی سەروەری سوریا،
ئیسرائیل بۆشاییە ئەمنییەكەی ئەو وڵاتە دەقۆزێتەوە.
64 جار خوێندراوەتەوە