ئەمەریكا
ئاگربەستی نێوان توركیا و هەسەدەی تا كۆتایی ئەم هەفتە درێژكردەوە وتەبێژی
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكاش رایدەگەیەنێت: لەگەڵ هەردو لایەن لە پەیوەندیداین و رێگری
لە شەڕوپێكدادان دەكەن.
هەواڵ:
(KNNC)
پەیامنێری
كەی ئێن ئێن لە رۆئاوای كوردستان رایگەیاند: ئەمەریكا ئاگربەستی نێوان توركیا و
هەسەدەی تا كۆتایی ئەم هەفتە درێژكردەوە.
ماتیۆ
تیلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا رایگەیاند:
چاودێری دۆخی سوریا دەكەن و لەوگەڵ سەقامگیری و ئاسایشی ئەو وڵاتەدان.
وتەبێژەكەی
وەزارەتی دەروەی ئەمەریكا ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، لەگەڵ هەسەدە و توركیا لە
پەیوەندیدان و رێگری لە شەڕوپێكدادانی نێوان هەردولا دەكەن.
366 جار خوێندراوەتەوە