رۆژهەڵاتی كوردستان؛ لەسەرجەم شارە كوردییەكان جەژنی نەورۆز پیرۆز دەكرێت

KNN : Kurdish News Network
12:42 - 20/03/2019
کوردستان
+
-

ڕۆژهەڵاتی كوردستان؛ سەمای ئازادیی دروشمی نەورۆزی ئەمساڵی كوردانە

 

 هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو, بە مەراسیمی تایبەت و كردنەوەی ئاگر, كوردانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بە بەرزكردنەوەی دروشمی سەمای ئازادی، جەژنی نەورۆز پیرۆز ڕادەگرن.

فوئاد خاكی, ئەندامی دەستەی كارگێڕیی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران, بە {ی ڕاگەیاند: بۆ نەورۆزی ئەمساڵ وەك هەموو ساڵەكانی ڕابردوو ‌و بە بەشداریی ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتییان لە شارە جیاجیاكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و بە هەماهەنگیی ناوەندی هاوكاری حزبە كوردستانیەكانی ڕۆژهەڵات, ئاگر و مەشخەڵی نەورۆز و سەری ساڵی كوردی، پیرۆز ڕادەگیرێت.

 

وتیشی: نەورۆزی ئەمساڵ بە دروشمی (سەمای ئازادی زامنی یەكڕیزی و پێكەوەبونمانە) بەڕێوە دەچێت و هاوڵاتیان لایخۆیانەوە بەجلو بەرگی كوردی و كلتوری كۆنی نەتەوەیی كورد، ئەو بۆنە نەتەوەییە پیرۆز دەكەن.

1537 جار خوێندراوەتەوە