قەشقۆڵی هاوڵاتیان بەگەشت ‌و سەیران پێشوازیان لە یەكەم رۆژی وەرزی بەهاركرد

KNN : Kurdish News Network
07:48 - 21/03/2019
کوردستان
+
-

دوای رۆژێك لەئاگری نەورۆز ، هاولاتیانی هەرێمی كوردستان بەكۆمەڵ رویان لە شوێنە گەشتیاریەكان‌و سەیرانگاكان كرد‌و پێشوازییان لەیەكەم رۆژی ساڵی نوێی كوردی وەرزی بەهاركرد، مایكی KNN نیش لەناوئەو هاوڵاتیانەدابوو كە ڕویانكردبووە سەیرانگای قەشقۆڵی ، ئەوانیش هیوایانخواست بەهاری ئەمساڵ ببێتە مایەی خۆشی خۆشگوزەرانی بۆ خەڵك.

بەیانی رۆژی 21 مانگەو دەستپێكی وەرزێكی نوێیە‌و یەكەمین رۆژی ساڵی نوێی كوردی‌و وەرزی بەهارە .

ئێمەش وەك تیمی KNN رێمان كەوتە سەیرانگەی قەشقۆڵی.
 
هاوڵاتیان‌و گەشتیاران لەهاوینەهەواری دوكان لەپاڵ شاخی ساراو پیرەمەگرونی پڕلەكلۆبەفردا گەشت‌و كەشێكی بەهارەیان رێكخست.

ئەوان لەگەڵ هەڵپەڕكێ ‌و كەیف ‌و خۆشیەیاندا جار جارچایەكی خەستی خەڵوزیان دەكرد بەسەر ئەوخواردنە پڕچێژانەی كەبەدرێژی ئەو رۆژە پێیان بەڕێدەكرد .

دوای چوار ساڵ قەیران بەهاری ئەمساڵ وەك بەهارێكی بێ پاشەكەوت جیاواز بوو لای ئەوان كاتێك پرسیارماندەكرد گەشتیاران ئومێدی بەردەوامی باشبونی ئەودۆخەیان خواست.

ئیتر بەدرێژای ئەورۆژە تاكۆتا رۆژی پشوەكانی نەورۆز هاولاتیان بەبەر دەوامی ڕولەناوچەگەشتیاری‌وسەیرانگاكان دەكەن بەهاری بەدەڕبڕنی كەیف‌و خۆشی خۆیان بەڕێدەكەن خواردنی یاپراغیش دەبێتە ژمی سەرەكی ئەوگەشتیانە.

1631 جار خوێندراوەتەوە