ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران سەردانی بەنداوی دەربەندیخانیان كرد

KNN : Kurdish News Network
05:21 - 08/04/2019
کوردستان
+
-

ژمارەیەك لە نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ بەدواداچونی گرفتەكانی بەنداوی دەربەندیخان, سەردانی بەنداوەكەیان كرد و لەگەڵ بەپرسانی بەنداوەكە كۆبونەوە.

بەهار مەحمود، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە KNN راگەیاند: لەسەر داوای سەرۆكی پەرلەمان، سەردانی بەنداوەكەیان كردوە بە مەبەستی زانینی ئەو زەرەرو زیانانەی بەهۆی لافاو و بوومەلەزەوە بەی بەنداوەكە كەوتون.

1072 جار خوێندراوەتەوە