به‌هۆی دروستبونی لافاو له چه‌ندین ناوچه‌ی ئێران و عێراق، له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا، روفاتی سه‌ربازێكی سوپای عێراق كه 37 ساڵه بێسه‌روشوێنه، ئاشكرا ده‌بێت و كه‌سوكاره‌كه‌ی بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و سه‌ربازه كوژراوه له‌كاتی جه‌نگه‌كه‌دا.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجی میدیاكانی جیهان بوو، ئه‌و روفاته له دیوی سنوری ئێرانه‌وه ژێرخاك كه‌وتوه له‌كاتی جه‌نگه‌كه‌دا و هیچ كه‌سێك سۆراغی نه‌زانیوه و له‌ریزی سوپای عێراقدا به بێسه‌روشوێنی جه‌نگه‌كه تۆماركراوه، به‌ڵام به‌هۆی لافاوه‌كه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه ناو خاكی عێراق و به‌ڵگه و نیشانه‌ی پێویست به ئێسكوپروسكه‌كه‌یه‌وه بوه كه توانراوه بناسرێته‌وه.
دەسەڵاتدرانی
عێراق ئاشکرایدەکەن، روفاتی سەربازێکی عێراقی کە لەشەڕی نێوان ئێران -
عێراق کوژراوە، بەهۆی لافاوە بەهێزەکەی ئێرانەوە، دێتەوە ناو زەوییەکانی
عێراق.
بەرپرسێکی ناوخۆیی لە پارێزگای میسان دەڵێت؛ سەربازە
عێراقیەکە ناوی عەبدولئەمیر حاج جەبار ئەلجادرییە، بەهۆی لافاوەکەی
ئێرانەوە رووفاتەکەی گەشتۆتە نزیک پارێزگای میسان.
روونیشیدەکەنەوە، ناوی سەربازەکە لەسەر ملوانکەکەی ملی نوسراوەو کاتژمێرێکی دەستی دروستكراوی سویسرا و جافێک و سێ پارچه دراوی كانزایی پێبووه.
بەگوێرەی
زانیارییەکان، لە ساڵی 1982 بەهۆی بۆردومانەکانی سوپای ئێران بۆ سەر شاری
بەسرە لەسەر ئاوی کەنداوی عەرەبی لە باشوری عێراق، ئەم سەربازە گیانی
لەدەستاوە.
به‌شێك له پرسه‌ی سه‌ربازه عێراقییه‌كه:
15099 جار خوێندراوەتەوە