ترشەڵۆكی گەدە یەكێكە لەو كێشە تەندروستیانەی هەندێ كەس دوای ژەمەكانی نان خواردن توشی دەبن, لە مانگی ڕەمەزانیشیدا بەشێكی زیاتر هاوڵاتیان توشی حاڵەتەكە دەبن و دەبێتە هۆی بێزارییەكی زۆری بۆیان.
سەبارەت بە هۆكارەكانی ترشەڵۆكی گەدە، پسپۆڕەكان ئاشكرایان كردووە زۆر خواردن بەتایبەت خواردنی ئەو خۆراكانەی بڕێكی زۆر چەوری لە پێكهاتەكەیاندایە هۆكارێكی سەرەكییە، ئەمە جگە لەوەی هەندێ كات مرۆڤ بە هۆی شێوازی دانیشتن یاخود خەوتن دوای نان خواردن توشی ترشەڵۆكی گەدە دەبێت.
بەشێكی ئەو توێژینەوانە لەسەر ئەو حاڵەتە ئەنجامدراوە، ئاماژەیان بە گرنگی چارەسەر كردووە لەڕێی خودی خواردن و خواردنەوەكانەوە، بە تایبەت خواردنەوەی شیر كە دەبێتە هۆی هێوركردنەوەی گەدە، هەروەها خواردنەوەی بڕێكی زۆری ئاو، لەگەڵ خواردنی خەیار و هەنار.
بۆ كەمكردنەوەی ئەگەرەكانی توشبوون بەو حاڵەتەش پسپۆڕەكان باسیان لەوە كردووە كە باشترە گرنگی بە خواردنی خۆراكە تەندروستەكان بدرێت، هەروەها ڕاستەوخۆ دوای نان خواردن چاو قاوە و خواردنەوە گازییەكان نەخورێتەوە، ئەمە جگە لەوەی خەوتنی دوای ژەمی بەربانگیش زیانێكی زۆری هەیە.
2660 جار خوێندراوەتەوە