لەمانگی ڕەمەزاندا ڕێژەی خواردنی شیرینی بەشێوەیەكی بەرچاو زیاد دەكات، ئەوەش كاریگەری خراپی لەسەر تەندروستی ڕۆژوەوانان دەبێت و ئەگەری توشبوونیان بە چەند كێشەیەكی تەندروستی زیاد دەبێت.
ئەنجامی توێژینەوەیەكی ئەمریكی ئاشكرای كردووە، زۆر خواردنی شیرینی و ئەو خواردنانەی کە شەكر لە پێكهاتەكەیاندایە، زیانی بۆ تەندروستی دڵ هەیە و دەبێتە هۆی لاوازكردنی ماسولكەكانی.
توێژەرەكان ئاماژە بەوە دەكەن، ئەم كاریگەرییەی شیرینیە لەسەر ماسولكەكانی دڵ، كاریگەری خراپی دەبێت لەسەر توانای دڵ بۆ پاڵپێوەنانی خوێن و ئەمەش هۆكاری سەرەكی دەبێت بۆ توشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ.
پسپۆڕەكان داوا لە هاوڵاتیان دەكەن لە بری خواردنی شیرینی دەستكرد، هەوڵ بدەن ئەو شیرینیانە بخۆن كە شەكری سروشتی لە پێكهاتەكەیاندایە بە تایبەت میوەكان، گەر شیرینیشیان دروستكرد، هەوڵ بدەن كەمكترین بڕی شەكر لە پێكهاتەكەیدا بەكاربهێنن.
1673 جار خوێندراوەتەوە