ئه‌مڕۆ فیستیڤاڵی گا له ئیسپانیا ده‌ستی پێكرد، به ئاماده‌بونی سه‌دان هه‌وادار له‌چه‌ندین وڵاتانی جیهانه‌وه، به‌و هۆیه‌شه‌وه شه‌ش كه‌س به برینداریی گه‌یه‌نرانه نه‌خۆشخانه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست.
فیستیڤاڵه‌كه ناوی سان فێرمان-ه و ئه‌مساڵ له شاری پامپلۆنای ئیسپانیا بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له‌م فیستیڤاڵه‌دا، به‌شداربوان پۆشاكی كلتورییان له‌به‌ركردووه و ژماره‌یه‌ك گای ماڵینهكراو، به‌ره‌ڵا ده‌كرێته چه‌ند كۆڵانێكی به‌رته‌سكی ئه‌و شاره كه فیستیڤاڵه‌كه‌ی تێدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
رێڕه‌وی به‌ره‌ڵاكردنی گا-كان به‌شێوه‌یه‌كه كه له‌كۆتاییدا له‌گه‌ڵ به‌شداربوان ده‌گه‌نه ناو ستادیۆمێك (یاریگایه‌ك) كه هه‌زاران بینه‌ر تێیدا كۆبونه‌ته‌وه، پاشان یاریزانان گا-كان كۆده‌كه‌نه‌وه له شوێنێكی تایبه‌تی ناو یاریگاكه و دواتر یه‌ك به یه‌ك به‌ره‌ڵا ده‌كرێنه ناو ستادیۆمهكه و یاریزانێك كه په‌رۆی سور و تیر و شمشێری پێیه كا-كه ده‌كوژێت.
سەرەڕای خەڵکی ناوچەکە بەژداربوی ناوچەکانی دیکەش دێن بۆ به‌شداریكردن لەم سەرکێشییە و تەماشاکردنی، خاچی سوری نێوده‌وڵه‌تی ئاشكرایكرد؛ له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م ساتی ده‌ستپێكردنی فیستیڤاڵه‌كه شه‌ش كه‌س به برینداری گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی شاره‌كه كه بۆ لهگرتنهخۆی بریندارانی فیستیڤاڵه‌كه خراونه‌ته ئاماده‌باشییه‌وه.
له‌ناو برینداره‌كاندا دوو كه‌س ده‌ستیان شكاوه و دوو كه‌سی دیكه‌ش سه‌ریان زیانی به‌ركه‌وتوه، رێكخراوی خاچی سور ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه كه پێده‌چێت برینداره‌كانی ئه‌م فیستیڤاڵه له‌چه‌ند رۆژی داهاتودا روو له‌زیادبوون بكات.
1132 جار خوێندراوەتەوە