پاشا‌كان هه‌مان ناویان هه‌یه (محه‌مه‌د)
سوڵتان محه‌مه‌دی پێنجەم، پاشای مالیزیا لە هاوسەرە شاجوانه‌كه‌ی جیا دەبێتەوە، له هه‌واڵێكی په‌یوه‌ندیداریشدا به‌هه‌مان شێوه پاشا محه‌مه‌دی شه‌شه‌می وڵاتی مه‌غریب له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیاده‌بێته‌وه و ده‌خرێته ژێر مانه‌وه‌ی ناچارییه‌وه، جگه له قه‌یرانی هه‌ڵاتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی محه‌مه‌د بن را‌شد ئه‌لمه‌كتوم، حاكمی دوبه‌ی.
سولتان محه‌مه‌دی پینجەم، پاشای مالیزیا، له‌ساڵی 2016دا لەگەڵ ڤویڤودینا شاجوانی مۆسکۆ بۆ ساڵی 2015 هاوسەرگیریان کرد، به‌ڵام پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان تەنها سێ ساڵی خایاند و به‌فه‌رمی كۆتاییان به په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان هێنا.
دەزگای ڕیا نوڤوستی، هه‌واڵی جیابونه‌وه‌كه‌ی پاشا و شاژنی مالیزیای پشتڕاست کردوه‌ته‌وه، به‌ڵام زانیاری زیاتری له‌باره‌ی هۆكاری جیابونه‌وه‌كه ئاشكرا نه‌كردووه.
هه‌ر ئه‌مساڵیش پاشای مه‌غریب محه‌مه‌دی شەشەم لە سەلمای خێزانی جیا دەبێتەوە، بەڵام بەشێوەیەکی نهێنی و بەپێی سەرچاوەکان دەڵێن کە شاژنه سەلما لە هەموو کار و چالاکیه‌کانی دوور خراوەتەوە و لە چەند شوێنێک کە پێویست بوو لەگەڵ سوڵتان محه‌مه‌د دا ببینرێت، بەڵام ئامادە نەبوو.
ده‌زگای هه‌واڵیی ئەیام ی مغریبی ئاشكرایكردووه؛ کە مانگی تەمووز سوڵتان محه‌مه‌دی شەشەم و شاژنه سەلما لە دادگا لەیەکتری جیابونه‌وه بەشێوەیەکی نهێنی.
هه‌روه‌ها پارێزه‌ری شا محه‌مه‌د، له وڵاتی فه‌ره‌نسا و له وه‌ڵامی رۆژنامه‌نوساندا، هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكردوه‌ته‌وه و وتویه‌تی؛ "رێگا نه‌دراوه شاژن له‌گه‌ڵ دوو كوڕه‌كه‌یدا كه جێنشینی وڵاته‌كه‌یانن، گه‌شت بكه‌ن، چونكه ترسی ئه‌وه‌یان هه‌بووه هه‌ڵبێن یان بڕفێنرێن".
هه‌ر ئه‌مساڵ، هاوسه‌ری محه‌مه‌د بن را‌شد ئه‌لمه‌كتوم، حاكمی دوبه‌ی، دوچاری كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی خێزانی بۆوه و شاژنه هه‌یای كچی حسێن، كه هاوكات (خوشكی شاژنی ئوردنه) له روداوێكی ده‌گمه‌ندا، به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیدا له وڵاتی ئیماراته‌وه به‌ره‌و له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا هه‌ڵات.
دواتریش شاژنه هه‌یا، ئاشكرایكرد، له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌ی و كه‌سه نزیكه‌كانیه‌وه فشاری زۆری له‌سه‌ر بووه و ژیانی له مه‌ترسیدا بووه، هه‌ر بۆیه ناچاربووه خۆی و منداڵه‌كانی ده‌ستبه‌رداری ژیانی ناو كۆشك ببن و له وڵاتێكی دیكه په‌نابه‌رێتی هه‌ڵبژێرن.
2328 جار خوێندراوەتەوە