كەی ئێن ئێن ئامارەكانی هاوسەرگیریی‌و جیابونەوەو تەڵاق بڵاودەكاتەوە

KNN : Kurdish News Network
08:28 - 26/09/2019
کوردستان
+
-

لەپارێزگای هەولێر زۆرترین پرۆسەی هاوسەرگیریی كراوە
لەپارێزگای سلێمانی ڕێژەی جیابونەوەو تەڵاق لەپێش هەولێرو دهۆكەوەیە


بەپێی ئامارێكی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی كوردستان، لەساڵی 2018 زۆرترین رێژەی هاوسەرگیریی لەپارێزگای هەولێربووەو،  زۆرترین رێژەی جیابونەوەش لەپارێزگای سلێمانی. بەوتەی پارێزەرێك خراپی باری دارایی‌و مۆبایل‌و سۆشیال میدیا‌و، كەمی تەمەنی ئەو كەسانەی هاوسەرگیریی دەكەن هۆكاری زیادبونی حاڵەتەكانی جیابونەوە و تێكچونی شیرازەی خێزانەكانە. 

 

زۆرن ئەو كێشەو گرفتانەی كە لەژیانی ڕۆژانەدا ڕوبەڕوی خێزانەكان دەبنەوە، بەڵام دەوترێت بەشێكی زۆر لەو گرفتانە بونەتەهۆی تێكچونی شیرازەی خێزانەكان، چیرۆكەكانی ژیانی هاوسەرگیریی خێزانەكان جیاوازن.ئەم هاوڵاتیە چیرۆكی ژیانی خۆی ئاوا بۆKNN دەگێڕێتەوە.

 

بەپێی ئەو ئامارانەی ئەنجومەنی دادوەریی لە هەرێمی كوردستان بڵاوی كردۆتەوە زۆرترین پرۆسەی هاوسەرگیری لە هەرێمی كوردستان لە پارێزگای هەولێر بووە جیابونەوەو تەڵاقیش لەپارێزگای سلێمانیە.

ئامارەكانی هاوسەرگیریی
لە پارێزگای هەولێر15 هەزارو 25 كەس هاوسەرگیرییان كردوە
لەپارێزگای سلێمانی  13 هەزارو 836 كەس هاوسەرگیرییان كردوە
لەپارێزگای دهۆك 10 هەزارو 902 كەس هاوسەرگیریان كردوە
كۆی گشتی 39 هەزارو 763 كەس لەهەرێمی كوردستان  لەساڵی 2018  هاوسەرگیرییان كردوە 

ئامارو رێژەی جیابونەوەو تەڵاق لەهەرێمی كوردستان لەساڵی 2018 دا 
لەپارێزگای هەولێر 3هەزارو 598 كەس جیابونەتەوە
لەپارێزگای سلێمانی 4 هەزارو 85 جیابونەتەوە
لەپارێزگای دۆهۆك 1 هەزارو 509 كەس جیابونەتەوە
كۆی گشتی 9 هەزارو 192 كەس لەهەرێم جیابونەتەوە 

 

پارێزەرێك دەڵێت : دۆخی  خراپی دارایی‌و كەمی تەمەنی كەسەكان‌و هۆشیاری سێكسی‌و گەلێك هۆكاری تر، بونەتەهۆی زۆربونی حاڵەتەكانی جیابونەوە.

 

سه‌رباری بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ تۆماری پرۆسەی هاوسەرگیریی، بەڵام دەستەی ئاماری هەرێم دەڵێت: گەشەی دانیشتوان كەمی كردووە كە بەشێكی زۆر بۆ ئەوە دەگەرێتەوە كه‌ خێزانەكان كەمترین منداڵ دەخەنەوە .

5335 جار خوێندراوەتەوە