وەزارەتی ناوخۆی هەرێم
هۆشداری دەداتە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم و سەرجەم
بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆی پاریزگاکان و یەکە ئیدارییەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین
لەبارەی تابلۆی ساختەوە.
لە هۆشدارییەکەی وەزارەتی ناوخۆدا هاتووە
"بە هەموو شێوەیەک بەکارهێنانی تابلۆی ژمارە کاتی بۆ ئۆتۆمبیلی فەرمانگە
حکومییەکان و بەکارهێنانی تابلۆی ساختە لەلایەن شۆفێرانەوە قەدەغەیە و سەرپێچیکار
دووچاری لێپرسینەوەی یاسایی دەبێت".
هۆشدارییەکەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم
لەکاتێکدایە کە پێشتر لایەنی پەیوەندیدار لەبوونی وەها حاڵەتێک ئاگادارکراوەتەوە.
1229 جار خوێندراوەتەوە