بزوتنهوهی گۆڕان: رۆژئاوا تەنیا نیە
بزوتنهوهی گۆڕان، ئیدانهی ئۆپهراسیۆنه سهربازییهكهی توركیا دهكات بۆ سهر رۆژئاوای كوردستان و ئاماژه بهوه دهكات؛ "بڕوامان وایە ئەم پڕۆسەیە نەک خزمەت بە سەقامگیری سیاسیی لە ناوچەکە ناکات، بەڵکو دەبێتە هۆی قوڵبونەوەی کێشەکان و کارەساتی مرۆیی و، ئاوارەبونی سەدان هەزار خەڵکی سیڤیل".
له بهشێكی دیكهی بهیاننامهكهدا هاتوه: "رۆژئاوای کوردستان لەبری هەمو جیهان شەڕی داعشیان کردوە، شایەنی قەرەبوکردنەوە و لالێکردنەوەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتین، نەک پەلاماردانی تورکیا و جێبەجێکردنی پڕۆسەی داگیرکاری".
بهیاننامهكهی گۆڕان كه به ناونیشانی "رۆژئاوا تەنیا نیە"، نوسراوه، ئهوهشی تێدا خراوهتهڕوو؛ "داوای دەست پێکردنی کەمپینی جەماوەری بەرفراوان ئەکەین هەم بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین دژ بەو داگیرکاریەو هەمیش بۆ پشتگیری مادی و مەعنەوی گەلەکەمان لە رۆژئاو".
دهقی بهیاننامهكه:
بەیاننامەی بزوتنەوەی گۆڕان
رۆژئاوا تەنیا نیە
جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان بە توندی ئیدانە دەکەین و بڕوامان وایە ئەم پڕۆسەیە نەک خزمەت بە سەقامگیری سیاسیی لە ناوچەکە ناکات، بەڵکو دەبێتە هۆی قوڵبونەوەی کێشەکان و کارەساتی مرۆیی و، ئاوارەبونی سەدان هەزار خەڵکی سیڤیل بەدوای خۆیدا دەهێنیت، هاوکاتیش دەرفەتێک دەبێت بۆ خۆرێکخستنەوەی شانە نوستوەکانی داعش و بەهێزکردنەوەی گروپە تیرۆریستییەکان لەناوچەکە و شکاندنی ئیرادەی نەتەوەیەکی ئازا کە بەخوێنی خۆیان بەرگرییان لە ئازادییەکانیان کردوە.
رۆژئاوای کوردستان کە قوربانییەکی زۆریان داوە بۆ پاراستنی خاکەکەیان لەچنگی گروپە تیرۆریستیەکان و لەبری هەمو جیهان شەڕی داعشیان کردوە، شایەنی قەرەبوکردنەوە و لالێکردنەوەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتین، نەک پەلاماردانی تورکیا و جێبەجێکردنی پڕۆسەی داگیرکاری، ئەمەش بەرپرسیارێتیی ئەنجومەنی ئاسایش و نەتەوە یەکگرتوەکان و هاوپەیمانانی دژی داعشە، کە رێ لە پڕۆسەی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک بگرن و رێگربن لە ئەگەرە نەخوازراوەکان کە روبەڕوی کورد و پێکهاتەکانی دیکەی ئەو ناوچانە دەبنەوە.
کێشەی کورد، بە شەڕ و داگیرکاری و ئۆپەراسیۆنی زەمینی و ئاسمانی چارەسەر ناکرێت، رێگەی ئاشتییانە و گرتنەبەری لێکتێگەیشتن کلیلی چارەسەری کێشەکانی ناوچەکەیە. ئەم دۆخە وادەخوازێت هەمو لایەک بە گیانی بەرپرسیارێتی سیاسی و ئەخلاقی و مرۆیی مامەڵە لەگەڵ کەیسی رۆژئاوای کوردستان بکەن و ئەگەرەکانی جەنگ و ماڵوێرانی و خوێنڕشتن و کارەساتی مرۆیی دور بخەنەوە.
ئێمە لە بزوتنەوەی گۆڕان، سەرباری ناڕەزایەتیی توندمان بۆ ئەو هێرشە دوژمنکارییە و پشتگیریی تەواومان بۆ خەبات و مافی رەوای گەلەکەمان و دانیشتوانی رۆژئاوا، لەهەمان کاتدا داوا لەسەرجەم هێزە سیاسییەکانی کوردستان و حکومەتی هەرێم و عێراق و جەماوەر دەکەین، کە لەم ساتەوەختە هەستیارەدا پشت و پەنای رۆژئاوا بن و بەهەمو شێوازێکی خەباتی دیبلۆماسی و سیاسی و مەدەنی و جەماوەری ئەو پشتگیرییەی خۆیان پێشان بدەن و هەرێمیش هەمو جۆرە کۆمەکێک بۆ هاوڵاتیانمان لە رۆژئاوا فەراهەم بکات. هاوکات داوای دەست پێکردنی کەمپینی جەماوەری بەرفراوان ئەکەین هەم بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین دژ بەو داگیرکاریەو هەمیش بۆ پشتگیری مادی و مەعنەوی گەلەکەمان لە رۆژئاوا. داواش لە رەوەندی کوردی ئەکەین بە هەمو شێوازێکی مەدەنی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕن و یارمەتیی خێرا بۆ رۆژئاوا کۆ بکەنەوە.
بزوتنەوەی گۆڕان
(9/10/2019)
1442 جار خوێندراوەتەوە