رێکخەری گشتی و خانەی راپەڕاندن لەگەڵ هەڵسوڕاوانی سنوری سۆران کۆبونەوە

KNN : Kurdish News Network
09:44 - 19/10/2019
کوردستان
+
-

لەدواهەمین کۆبونەوەی‌ ڕێکخەری‌ گشتی‌ و خانەی‌ ڕاپەڕاندنی‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕان لەگەڵ هەڵسوڕاوان و گۆڕانخوازانی‌ هەرێمی‌ کوردستان، ئەمڕۆ لەگەڵ هەڵسوڕاوانی‌ سنووری‌ مەکۆکانی‌ سۆران و چۆمان و ڕواندز و شەقڵاوە کۆبونەوە.

عومەری‌ سەید عەلی‌ ڕێکخەری‌ گشتی‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕان لەبەردەم گۆڕانخوازان و هەڵسوڕاوان ڕایگەیاند: گۆڕان بۆ ئەوە نەچۆتە حکومەت لایەنێکی‌ تری بەشدار له‌ حكومه‌تدا بكات، بەڵکو بۆئەوە بەشداری‌ لەحکومەت کردووە تاکو بتوانن خزمەت بەخەڵکی‌ کوردستان بكات.

لەبەشێکی‌ تری‌ وتەکانیدا ڕێکخەری‌ گشتی‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕان باسی‌ لەخۆنوێکردنەوەی‌ گۆڕان کردو ڕایگەیاند: بەر لەگەیشتن بەساڵی‌ نوێ، کۆنفرانسە گشتیەکان ئەنجامدەدرێن و بازنەو ڕایەڵەو جڤاتەکانیش دەگۆڕدرێن و هەڵبژاردنیان بۆ ئەنجام دەدرێت.

دوای‌ وتەکانی‌ ڕێکخەری‌ گشتی‌، هەریەکە لە (جەلال جەوهەر، شەماڵ عبدالوەفا، برزۆ مەجید و عەدنان عوسمان) ئەندامانی‌ خانەی‌ ڕاپەڕاندنی‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕان، قسەیان بۆ هەڵسوڕاوانی‌ گۆڕان کرد، ژمارەیەک هەڵسوڕاوی‌ گۆڕانیش ڕەخنەو پێشنیاریان ئاڕاستەی‌ ڕێکخەری‌ گشتی‌ و ئەندامانی‌ خانەی‌ ڕاپەڕاندن کرد.

1045 جار خوێندراوەتەوە