شەوی رابردوو، پۆلیسی سلێمانی لە هەڵمەتێکدا دەستگیرکردنی سێ جادوگەری بە ڕەگەز ئێرانیان ڕاگەیاند، کە بە فێڵ و ساختە پارەیان لە خەڵک وەرگرتووە، پێشتریش لە هەولێر سکاڵایان لەسەر تۆمارکراوە.
سهركهوت ئهحمهد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، ڕایگەیاند: لەچالاکییەکدا مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشنی تاوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، سێ تۆمەتباری بەڕەگەز ئێرانییان دەستگیرکرد، کە لە شاری هەولێر لەژێر ناوی کاری تەڕدەستی (سیحرو جادو) بەفێڵ پارەیان لە هاوڵاتیان وەرگرتبوو.
سهركهوت ئهحمهد ئاماژهی بهوهشكرد: تۆمەتبارەکان بە فەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی 456 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون، لەبەرئەوەی سکاڵاکان لە هەولێرەوە لەسەریان تۆمارکرابوون، بۆیە بڕیارمانداوە تۆمەتبارەکان رادەستی پۆلیسی هەولێر بکەینەوە و رێکاری یاسایی لەگەڵیان دەگیرێتە بەر.
1923 جار خوێندراوەتەوە