ڕاوێژکارێکی هێزەکانی
سوریای دیموکرات ڕایگەیاند، پێش کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادی خەلیفەی چەکدارانی داعش
کەسێکی ئەوان شۆرتێکی بەغدادی بۆ لێکۆڵینەوە و وەرگرتنی DNAدەستکەوتبوو.
پۆڵات جان، ڕاوێژکاری هێزەکانی
سوریای دیموکرات لە تیوتەری خۆی نوسیویەتی "کەسێکی ئێمە توانی خۆی بگەیەنێتە
شوێنێکی تازە چۆڵکراوی بەغدادی و شۆرتێکی ئەو بهێنێت بۆ لێکۆڵینەوە".
وتوشیەتی "ئەو هەوڵە هاوکاری ئێمە و
ئەمریکای زۆرکرد کە شوێنپێی بەغدادی هەڵبگیرێت و دواتر لە شوێنێکدا هێرشبکرێتە
سەری".
لێدوانەکەی پۆڵات جان لە کاتێکدایە لەگەڵ
راگەیاندنی مەرگی بەغدادیدا مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات
رایگەیاند، کارەکە بە هاوبەشی ئەوان و دەزگای هەواڵگیری ئەمریکی کراوە.
بەرپرسانی ئەمریکا و خودی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی
ئەو وڵاتە نەیانشاردووەتەوە کە کورد ڕۆلێکی گرنگی هەبووە لە دۆزینەوە و کوشتنی
بەغدادیدا.
2876 جار خوێندراوەتەوە