ئەمڕۆ گەڕانی هاوبەشی
نێوان سوپای ڕوسیا و تورکیا لە ڕۆژئاوای کوردستان دەستیپێکرد و ئەوەش یەکەمین گەڕی
هاوبەشی نێوانیانە دوای ڕێککەوتنی هەردوو وڵات.
بە جیا لەو گەڕانە
سوپای ئەمریکا وەک ئەوەی لە کشانەوەی لە ڕۆژئاوای کوردستان پەشیمان بوبێتەوە لە
ڕۆژئاوای کوردستان گەڕان و چاودێریکردنی سنووری تورکیا و ڕۆژئاوای دەستپێکردووەتەوە.
لەگەڵ بوونی هێزی
ئەمریکی لە ڕۆژئاوای کوردستان وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕایگەیاندووە، ئامانجی بڵاوە پێكردنی هێزەكانی ئەمەریكا لە باكوری سوریا بۆ بەردەوامبونە
لە شەڕی داعش چونكە مەترسیەكان كۆتای نەهاتووە.
سەرەڕای بوونی ئەو
هێزە هێزێکی دیکەی ئەمریکی لە نزیک کێڵگە نەوتییەکانی دیرەزوور جێگیرکراوە و وەک
پێشتر بەرپرسانی ئەمریکا ڕایانگەیاندبوو، پاریزگاری لەو بیرە نەوتانە دەکەن.
ئێستا تەنها لە ڕۆژئاوای کوردستان شەش هێزی جیاوازبوونیان هەیە کە
ڕوسیا و سوریا و تورکیا و ئەمریکا و چەکدارە جیهادییەکانی نزیک لە تورکیا و
هیزەکانی سوریای دیموکراتن.
2464 جار خوێندراوەتەوە