سوپای ئەمریکا کە بنکەی سەربازیی خۆی لە رۆژئاوای رەققە لە رۆژئاوای كوردستان چۆڵکردبوو، لەئێستادا دەگەڕێتەوە و لەهەوڵی درووستکردنی بنکەدایە.
کاروانێکی سەربازیی ئەمریکی کە پێکهاتوون لە ئۆتۆمبیلی زرێپۆش، ئۆتۆمبێلی پاککردنەوەی مین و پیکاب، لە شاری حەسەکە باکووری رۆژئاوای سووریاوە بەرەو رۆژئاوای شاری رەققە بەرێککەوتن و گەیشتنە بنکەی جەزرە و بهپێی زانیارییهكانی ئاژانسی ئهنادۆڵ، هێزهكه له نزیكهی 30 سهرباز پێكهاتبوون.
پێشتریش ئهوه بڵاوكرابۆوه كه سوپای ئەمریکا جارێکی تر گەڕاوەتەوە بۆ بنکە سەربازییەکانی پێشووی لە ناوچەی سایلۆکان لە ناحیەی سڕین باشووری کۆبانێ لەسەر سنووری سووریا-تورکیا.
پێشتر سوپای ئەمریکا لە بنکەی سەربازییەکانی نزیک گوندی سەبیت و ناحیەی سڕین و دەورووبەری کە تەنها ٣٠ کم لە سنووری تورکیاو دوورە، جێگیرببوون.
3352 جار خوێندراوەتەوە