وەزیری پەروەردەی هەرێم ڕایگەیاند، لەسەر ئەوەی
بەڕێوەبەری خوێندنگەیەک شوێنی پیسی بە خوێندکارەکانی پاککردووەتەوە لەسەر کارەکەی
لادراوە.
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم لە
تۆڕی کۆمەلایەتی فەیسبووک نوسیویەتی " وێنەیەک لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە
کە لە قوتابخانەیەک مەنهۆڵ بەقوتابیان پاکدەکرێتەوە، ئەمە دوورە لەهەموو بەهایەک و
شێوازێکی ئیداری ، پاش بەدواداچوون و ڕوونبونەوەی بابەتەکە بڕیاردرا کە کاتژمێر ٨ ی بەیانی ئەمڕۆ ئەو بەڕێوبەرە لەکار لاببرێت
و پاشان ڕێککاری کارگێڕی پێویست دەگیرێتەبەر".
پێشتر چەند وێنەیەک لە
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە کە
دەردەکەوت کۆمەڵێک خوێندکار خوێندنگەیەک پاک دەکەنەوە و شوێنی زۆر پیسیان پێ
پاککراوەتەوە.
1929 جار خوێندراوەتەوە