ئەمڕۆ سوپای تورکیا
چەنیدنجار بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و تۆپ و هاوان هێرشی سەر گوندەکانی
تەلتەمر کردووە و لە بۆردوومەناکاندا ناوچەی نیشتەجێیی مەدەنی بۆردوومانکراوە و لە
ڕووداوێکی دیکەشدا دوو سەربازی سوری برینداربوون.
ئەو گوندانەی
هێرشیکراوەتەوە سەر قاسمیە و ریحانیە و مەحمودیەو داودیەی
سەر بە ناوچەی تل تەمرە و لە هەموو ئەو شوێنانەدا خەڵکی مەدەنی دەژین و وەک
ناوچاکەنی دیکە چۆڵنەکراوە.
بەپێی
زانیارییەکانی سوپای سوریا، سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لێی چەک و
تەقەمەنیان گواستووەتەوە بۆ گوندی ئینگلی سەر بە شارۆچکەی تەلتەمر.
لە ڕووداوێکی تەقینەوەی بۆمبیش لە ناوچەی زرگانی سەر بە سەرێکانی کە
هێڵی پێشەوەی شەڕە و سوپای سوریای تێدا نیشتەجێیە ٢ سەربازی سەربە حکومەتی سوریا
برینداربوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی حەسەکە.
لەگەڵ ئەوەی سوپای تورکیا لە ڕێککەوتنی لەگەڵ ڕوسیا و ئەمریکا بڕیاری
ڕاگرتنی شەڕیداوە تا کشانەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات، کەچی تا ئێستاش بەردەوامە
لە هێرشکردنە سەر گوندەکانی نزیک تەلتەمر و ڕێگای نێودەوڵەتی نێوان نێوان عەین
عیسا و تەلتەمر.
2323 جار خوێندراوەتەوە