ئەمڕۆ چەند جارێک فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانی
چیای هەڵەموندیان کرد لە سنووری ناحیەی وەرتێ.
پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای KNN ڕایگەیاند "فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا
چەندجارێک بۆردوومانی ئەو ناوچانەیان کردووە، بەڵام هیچ کەسێک لە بۆردوومانەکەدا
گیانی لە دەست نەداوە و بریندار نەبووە".
ناحیەی وەرتێ دەکەوێتە
قوڵای ٢٨ کیلۆمەتر خاکی هەرێمی کوردستانە و زیاتر لە سنوورەکانی ئێرانەوە نزیکە تا
تورکیا، بەڵام بەهۆی نزیکی لە شاخی قەندیل سوپای تورکیا چەندجارێک ئەو ناوچانەی
بۆردوومانکردووە.
ئامانج ئەحمەد - سۆران
1399 جار خوێندراوەتەوە