دوای داگیرکردنی
سەرێکانێ لەلایەن گرووپە چەکدارە جیهادییەکانی نزیک لە تورکیا ماڵ و دوکانی
هاوڵاتیانی کورد تاڵانکراوە و تێکدراوە.
پێشتر هێزەکانی سوریای
دیموکرات ڕایگەیاندبوو، گرووپەچەکدارەکانی نزیک لە تورکیا دەستیان لە هیچ ماڵ و
دوکانێکی سەرێکان و گرێ سپی و ناوچە داگیرکارییەکان نەپاراستووە و تاڵان و
وێرانیان کردووە.
دوای داگیرکردنی ئەو ناوچانە چەندین بەڵگەی
ڤیدیۆی بڵاوکرایەوە کە گرووپە چەکدارە جیهادییەکان مانگا و قەل و قاز و مریشکی هاوڵاتیانی
کوردیان دەبرد.
پێشتریش بردنی قەل و قازی هاوڵاتیانی کورد
لەلایەن هەمان لەم گرووپە چەکدارانەوە لە عەفرین کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتەوە.
2158 جار خوێندراوەتەوە