ناسنامەی ٢٠ کەس لە ٤٥ هاوڵاتی کوژراوی کورد ئاشکراکرا

KNN : Kurdish News Network
02:38 - 19/11/2019
کوردستان
+
-

ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناسنامەی ٢٠ هاوڵاتی لە ٤٥ هاوڵاتی شەهیدی خۆپیشاندانەکانی ڕۆژهەڵات ئاشکرادەکات.

 

 

 

بەپێی ڕاپۆرتەکە   لە ماوەی ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە لانیکەم ٤٥ هاوڵاتیی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران لە کوردستان گیانیان لەدەست داوەو زیاتر لە ٥٠٠ کەس بریندار بوون.


هەر لەماوەی ئەو دوو ڕۆژەدا  لەکاتی خۆپێشاندانی خەڵک لە ١٤ شاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لانیکەم ٤٥ هاووڵاتیی کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە ٥٠٠ کەس بریندار بوون.

ناسنامەی ٢٠ کەس لە گیانبەختکردوان بۆ هەنگاو روون بووەتەوە کە بە شێوەی خوارەوەیە:

جوانڕۆ: ١٥ هاووڵاتی

١_ کاوە محەمەدی ٢_ حەمزە نەقدی ٣_ ئیبراهیم مورادی ٤_ عەزیز ٥_ موبین عەبدوڵڵاهی ٦_ جەبار تجارە ٧_ یونس هوشەنگی

مەریوان :٨ هاووڵاتی

 ١- عوسمان نادری ٢_ مێهران تاک ٣_ شاهۆ وەلیدی ٤_ بێهروز مەلەکی ٥_ ئیدریس بێوارە ٦ _ دانیال ئوستواری

کرمانشاه : ١٥ هاووڵاتی

١_ محەمەد میرزایی ٢_ نادر بەیرانوەند ٣_ مزەفەر زەهیری

بۆکان ٥ هاووڵاتی

١_ هیوا ٢_ ئیدریس ٣_ شلێر دادوەند

سەقز ١ هاووڵاتی

١_ مینا شێخی

سنە

هاووڵاتییەکی تەمەن ژێر ١٨ ساڵ کە تا ئێستا ناوی بۆ ڕێکخراوەکە ڕوون نەبۆتەوە.

هەروەها زیاتر لە ٥٠٠ کەس لە خۆپێشاندەران بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراون و زۆربەی بریندارەکان بە هۆی ترس لە دەستبەسەر کران، سەردانی ناوەندە دەرمانیەکانیان نەکردووە.

بە پێی زانیارییەکانی هەنگاو، لەو ماوەیەدا زیاتر لە ٣٠٠ هاووڵاتی دەستبەسەر کراون هەروەها لە شارەکانی کرماشان، مەریوان و جوانڕۆ ٤ کەس لە هێزە چەکدارەکانی ئێران لەلایەن خۆپێشاندەرانەوە کوژراون.


 
1837 جار خوێندراوەتەوە