قایمقامی شاری مەریوان
ڕەتی دەکاتەوە لە خۆپیشاندانەکانی ئەمدواییەدا ١٥ هاوڵاتی کورد کوژرابن و وەک خۆی
باسی دەکات ڕاگەیاندنی ئامارەکانیش لە دەسەڵاتی ئەواندا نییە.
ئەرتیکاس ئیقباڵ،
قایمقامی مەریوان ڕایگەیاندووە، لە
ئایندەدا لیژنەیەکی پارێزگای کوردستان (سنە) لەبارەی کوژراوان و بریندارەکانەوە ڕاگەیەندراوی دەبێت.
ئەوە لەکاتێکدایە کە
پێشتر عەدنان حەسەن پور، ڕۆژنامەنووس بە بی بی سی ڕاگەیاندبوو، لە پێکدادانی نێوان
خەڵک و هیزە ئەمنییەکان ١٥ کەس کوژراون.
لەگەڵ ناڕەزایەتی دەربڕین و گردبوونەوەی خەڵکی ئێران لەناوچە
کوردییەکانیش خەڵکی هاتنە سەرجادەکان و تەنها لە شارۆچکەیەکی بچوکی وەک جوانرۆ
زیاتر لە ١٥ کەس کوژراون.
بۆ ڕۆژی چوارەم خۆپیشاندانەکانی ئێران
بەردەوامە و خەڵکی ئێران نیگەرانن لە
گرانبوونی بەنزین و دەستپێکردنەوەی بڕە بەنزینی دیاریکراو بۆ هەر مانگێک.
بەپێی سیستمی نوێی پێدانی بەنزین هەر
ئۆتۆمبیلێکی کەسی لە مانگێکدا بە کارت دەتوانێت ٦٠ لیتر بە هەزار و ٥٠٠ دینار
بکرێت و بە ئازادیش دەتوانێت بە ٣ هەزار لیترێک بەنزینی دەستبکەوێت.
1198 جار خوێندراوەتەوە