هونەرمەندى ناودارى ئێرانى، محەمەد رەزا شەجەریان، بەهۆى
تێکچونى بارى تەندروستیەوە رەوانەى نەخۆشخانە دەکرێت و لە ئێستاشدا لەژێر چاودێرى
چڕى تەندورستیدایە.
هونەرمەند محه‌مه‌د ره‌زا شه‌جریان، چه‌ند ساڵێكە به‌ده‌ست
نه‌خۆشییه‌وه ده‌ناڵێنێت و له‌ئێستادا بەهۆى تێکچونى بارى تەندروستییەوە له‌یه‌كێك
له نه‌خۆشخانه‌كانی تاران چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت.
ماوەى چەند ساڵێکە شەجەریان بارى تەندروستى ناجێگیرە و
بەوتەى کەسوکارەکەى پشکنینى پزیشکى بەردەوامى بۆ دەکرێت.
محەمەد رەزا شەجەریان گەورە هونەرمەندی ئێرانی، لە ساڵی (1940)
لە شاری مەشهەد لە دایک بووە، خاوەنى چەندین ئەلبومى گۆرانیە، لە ساڵی (1999) بەبۆنەی
هەوڵ وتێکۆشان بۆ ناساندنی کەلتوری وڵاتەکەی خەڵاتی (پیکاسۆ)ی لەلایەن ڕێخراوی نێودەوڵەتی
یونسکۆ پێبەخشرا.
2156 جار خوێندراوەتەوە