وەزیرى تەندروستى بۆ (KNN): سلێمانى ئامادەکارى باشى بۆ روبەروبونەوەى کۆرۆنا کردووە

KNN : Kurdish News Network
02:39 - 29/02/2020
کوردستان
+
-

وەزیرى تەندروستى هەرێم رایدەگەیەنێت، وەرزى گەرما ڤایرۆسى کۆرۆنا لاواز دەکات، ئاماژە بەوەش دەکات پارێزگاى سلێمانی ئامادەکارى باشى بۆ روبەڕوبوونەوەى کۆرۆنا کردوە.

 

د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم، لە لێدوانێکى تایبەتدا بە دیجیتاڵ میدیاى (KNN)ى راگەیاند، توێژینەوەکان دەریدەخەن کە وەرزى گەرما ڤایرۆسى کۆرۆنا لاواز دەکات.

 

لەبارەى ئامادەکاریەکان بۆ خۆپارێزى لە ڤایرۆسى کۆرۆنا، وەزیری تەندروستی هەرێم ئاماژەى بەوە کرد، پارێزگاى سلێمانى ئامادەکارى باشى بۆ روبەڕوبونەوەى ڤایرۆسەکە کردوە.

 

هاوکات لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیشدا کە لەگەڵ د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگارى سلێمانى و د. سەباح هەورامى بەڕێوەبەرى تەندروستى سلێمانى ئەنجامیدا وەزیرى تەندروستى بە رۆژنامەنوسانى راگەیاند، ئەو کەسانەی گومانی توشبوونیان بە ڤایرۆسەکە لێدەکرا، لە کۆی (12) کەس لە ماوەی (24) کاتژمێری ڕابردوودا ئەنجامی پشکنینی (10) کەسیان دەرچووە و دەرکەوتوە ئەنجامەکانیان نێگەتیڤە و هەڵگری ڤایرۆسەکە نەبون.

1428 جار خوێندراوەتەوە