ئەمڕۆ سێشەممە، پێشمەرگە و فەرماندە داود سەرکەلی لە تەمەنی (50) ساڵیدا کۆچی
دوایی کرد، بزوتنەوەی گۆڕانیش کۆچی داود سەرکەلی بە خەسارەتێکی گەورە ناو دەبات.
بۆ کۆچی دوایی داود سەرکەلی، بزوتنەوەی گۆڕان پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە کە تیایدا
هاتوە: به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه ئه‌مڕۆ سێشەممە (2\3\2021) تێكۆشه‌ری دێرین
و هه‌ڵسوڕاوی دڵسۆزی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان (داود سلێمان خسرو) ناسراو به داود سه‌ركه‌لی
کۆچی دوایی کرد.
بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاندوە: له‌ده‌ستدانی تێکۆشەرکی وه‌ك داود سه‌ركه‌لی،
كه له ساڵی (1983)ەوه په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی
كوردستانه‌وه كردوه و له سه‌ره‌تای دروستبونی (بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان)ەوه هه‌ڵسوڕاوێكی
چالاك و دڵسۆزی بزوتنه‌وه‌كه بوه، خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌یه و یادەوەری خەباتی بەرز
رادەگرین.بۆ ئه‌م كۆسته، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان له بنه‌ماڵه به‌رێزه‌كه‌یان و
هاوڕێیانی كۆچكردو ده‌كه‌ین. هیواخوازیشین ئه‌مه دواین ناخۆشی هەمو لایەک بێت و رۆحی
كۆچكردوش شاد بێ.
داود سەرکەلی ساڵی (1970) لە گوندی (سەرکەل کەوەڕێ)ی گەرمیان لە دایک بوە،
لە تەمەنی (13) ساڵییەوە بوەتە پیشمەرگە، لە سەردەمی رژێمی پێشوی عێراق چەند جارێک
دەستگیرکراوە و دواتر بە لێبوردنی گشتی ئازادکراوە.
لە تەمەنی لاوی‌دا بەهۆی بەشداریی لە خەباتی چەکداریی نەیتوانیوە خوێندن تەواوبکات،
دواتر گەڕاوەتە بەر خوێندن و خوێندکاری دوا قۆناغی کۆلێژی پەروەردە بەشی دەرون ناسی
بو لە زانکۆی گەرمیان.
بەپێی رێککەوتنی گۆڕان و یەکێتی بۆ پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی پارێزگای سلێمانی
و هەڵەبجە و گەرمیان و راپەڕین، کاندیدی بزوتنەوەی گۆڕان بوە بۆ پۆستی بەڕێوەبەری
گشتی پۆلیسی گەرمیان، بەڵام بەهۆی تەواونەبونی رێکارەکانەوە لە پۆستەکەی دەستبەکار
نەبوە.
بۆ کۆچی دوایی داود سەرکەلی، قائیمقامیەتی قەزای کەلار پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە
و هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین (داود سەرکەلی) راگەیاند کە بە هۆی
نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد .
قائیمقامیەتی کەلار رایگەیاند: داود سەرکەلی پیاوێکی قارەمان و فەرماندەیەکی
لێهاتوی شارەکەمان بو، کە بەردەوام بۆ بەرژەوەندی گشتی بێ ماندو بون هەوڵی داوە، گیان
لەدەستدانی خەسارەتێکی گەورە بو.
1566 جار خوێندراوەتەوە