خولی چوارەمى هەڵبژاردنە
ناوخۆییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان دەستیپێکرد و لیژنەیەکی بێلایەن سەرپەرشتی پرۆسەکە دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە، قۆناغى یەکەمى پرۆسەى هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانى بزوتنەوەى گۆڕان لە قەزاى ماوەت بەڕێوەدەچێت و هەڵبژاردن بۆ دەستەى بەڕێوەبەرى بازنە و رایەڵەکان و هەڵبژاردنى نوێنەرانى دووەمین
کۆنفرانسى نیشتیمانى بزوتنەوەى گۆڕان ئەنجامدەدرێت.
قۆناغى دووەمى هەڵبژاردنەکە،
هەڵبژاردنى دەستەى بەڕێوەبەرى ئەنجومەنى قەزاکانە و لە دواى قۆناغى یەکەم ئەنجام
دەدرێت.
بەپێى
راگەیەنراوى ژورى هەڵبژاردنى بزوتنەوەى گۆران، سەرجەم پرۆسەی هەڵبژاردنەکە لەلایەن
لیژنەی سەرپەرشتیاری بێلایەنەوە سەرپەرشتی دەکرێت.
فۆتۆ/ بریار نامیق
1171 جار خوێندراوەتەوە